1
له ڕۆژانی ڕابردوودا، زیاتر له هه‌زار چالاكی مه‌ده‌ی به كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ، خوازیاری ئازادی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه شه‌ریفه محه‌ممه‌دی پاش تێپه‌ڕكردنی زیاتر له ٢٠ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی نایاسایی، به هۆی چالاكییه ئاشتیخوازانهكانیهوه ئه‌م حوكمه‌ی به سه‌ردا سه‌پێندراوه و پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌و حوكمه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ناوبراو ئازاد بكرێت. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا له مافی پیوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و سه‌ره‌تایی ترین ده‌رمانه‌كان بێبه‌ش كرابوو.