14
زاكانی شاره‌داری تاران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند: حه‌وت هه‌زار منداڵی كاریان له سه‌ر شه‌قامه‌كانی پایته‌خت دا كۆكردووه‌ته‌وه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تییه، ئه‌و حه‌وت هه‌زار منداڵه كاره سه‌رقاڵی ده‌ستفرۆشی و سواڵكردن بوون و پاش كۆكردنه‌وه‌یان ڕاده‌ستی ٣٣ ناوه‌ندی سه‌رپه‌ره‌شتی كراون. وته‌كانی شاره‌داری تاران له حاڵێكدایه كه كۆماری ئیسلامی ته‌نیا بۆ پڕۆپاگه‌ندا هه‌ر جار و كۆمه‌ڵێك منداڵی كار كۆده‌كاده‌ته‌وه به‌ڵام هیچ كات ئاماژه به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی منداڵانی كار و هۆكاره‌كانی ئه‌و دیارده‌یه وه‌كوو هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كانیان ناكات.