3
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشیان كرده سه‌ر ئاواره‌كانی كه‌رتی غه‌زه و به‌وهۆیه‌وه ١٣٠ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل خێوه‌تی ئاواره‌كانی له خان یوونس، مه‌واسی و عه‌تار بۆردوومان كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ١٣٠ فه‌له‌ستینی گیانیان به‌ختكردووه و به ده‌یان كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها گرووپه توندئاژۆوه‌كانی ئیسڕائیل له كه‌رانه‌ی باخته‌ری هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كانی دانیشتووی گوندی كه‌فه‌ر مالك له ڕامه‌ڵڵا و وێڕای كوشتنی سێ كه‌س، ماڵه‌كانیان سووتاندووه و چه‌ندین كه‌سیان بریندار كردووه.