‌كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری دارستانه‌كانی مه‌ریوان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی پووشپه‌ڕ، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له‌ په‌یامێك دا ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ و خه‌ڵكی خه‌به‌خش توانیویانه‌ ئاگری دارستانه‌كانی مه‌ریوان بكوژێننه‌وه‌.

ڕۆژی هه‌ینی ٨ی پووشپه‌ڕ و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران، دارستانی گونده‌كانی “ڕه‌شه‌دێ”، “ئه‌سراوا”، “به‌ردی سپی”، “شێخ عه‌تار”،”وه‌نینه‌”، “ده‌ڕێ”، “شێخه كوێره‌”، “پیرانه كۆن” و “كوره‌ی موسه‌وی” سه‌ر به‌ شارستانی مه‌ریوان له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه‌ ئاگر درا، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ماندوو نه‌ناسی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه و خه‌ڵكی خۆبه‌خش كونتڕۆڵ كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net