كۆوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م كۆنسوولخانه‌ی ڕژیم له‌ فڕانكفۆرت

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی گوڵانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر “تووماج ساڵحی”، له‌به‌رده‌م كۆنسوولخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ شاری فڕانكفۆرتی ئاڵمان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی تووماج و ڕه‌زا ڕه‌سایی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ ئاست پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ بواری مافی مرۆڤ بوون. ئێرانیانی ئازادیخواز داویان له‌ هه‌موو ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی جیهان كرد به‌ چالاكییه‌كانیان ڕێگه‌ له‌ ئێعدامی تووماج بگرن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net