2
“ئه‌میر سه‌یدی” هاووڵاتی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، به هۆی گوشاره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و ڕژیمه، به ناچار له ئێران كۆچی كرد.
بو پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ناوبراو پێشووتر باره‌ها له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ“، لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه كرابوو. به‌رده‌وام بوونی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان، سنووردار كردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و ساز كردنی دۆسیه‌ی نوێ، ئه‌و چالاكوانه‌ی ناچار به كۆچ بەرەو هەندەرانكردووه.