كۆچی دوایی بسپۆڕێكی پزیشكی ژاراویكراو به‌ بۆمبی كیمیایی سه‌رده‌شت له‌ ئه‌مریكا

 

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دكتۆر “هێرش ئه‌مینی” مامۆستای ئێپیدمۆلۆژی و بێهداشتی گشتی زانكۆی نیۆیۆركی ئه‌مریكا پاش چه‌ند ساڵ ئێش و ئازاری برینه‌كانی سه‌رده‌می كیمیابارانی سه‌رده‌شت، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

ڕۆژی ٧ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٦ی هه‌تاوی، شاری سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن ڕژیمی به‌عسی عێراقه‌وه‌ كیمیاباران كرا و به‌ هۆیه‌وه‌ هه‌شت هه‌زار و ٢٤ كه‌س ژاراوی و ١١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا. دكتۆر “هێرش ئه‌مینی” یه‌ك له‌و بریندارانه‌ بوو كه‌ باوكی له‌ كیمیابارن دا گیانی به‌خت كردبوو. ناوبراو درێژه‌ی به‌ پڕۆسه‌ی خۆیندن دا و پاش وه‌رگرتنی كارناسی ئه‌رشه‌دی ئێپیدمۆلۆژی له‌ زانكۆی تاران، دكتۆرای ئه‌و بواره‌ی له‌ وڵاتی سویس وه‌رگرت و ماوه‌یه‌ك له‌ زانكۆی دانمارك وه‌ك مامۆستا وانه‌ی به‌ خوێندكاران ده‌وته‌وه‌. دكتۆر هێرشی ٢٠٠ مه‌قاله‌ی له‌ ژۆرناڵه‌ پزیشكییه‌كانی جیهان هه‌یه‌ و بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌كوو مامۆستای زانكۆی نیۆیۆرك خزمه‌تی به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی كردووه‌. ئه‌و مامۆستا زه‌حه‌تكێشه پاش ٣٧ ساڵ به‌هۆی كولانه‌وه‌ی برینه‌كانی سه‌رده‌می كیمیابارانی سه‌رده‌شت ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net