26
“جەهان عارف تەپانچە” ناسراو بە دایە جەهان، یەکێک لە ژنە چالاک و هەڵسووڕاوانی بەرچاوی شاری مەریوان کۆچی دوایی کرد.
دایە جەهان لە هەموو پرسە مەیدانییەکانی شاری مەریوان وەک پێشەنگ بەشداریێ دەکرد و چاونەترسی و لێبڕاو بوونی، وزەبەخش و کاریگەر بوو. لە گشت پرسەکانی پێوەندیدار بە نەتەوە و نیشتمان بەشدار بوو و بە کردەوە لە مەیدانی خەباتی كۆمەڵایەتیی شاری مەریوان بەردەوام بەشداری چالاکانەی هەبوو. هەر بۆیە لە بیرەوەری شاری مەریوان و کۆمەڵگەی مەدەنیی كوردستان دا بە شانازییەوە یادی دەکرێتەوە.