به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گوڵان، دایه سه‌ڵته‌نه(مۆروه‌ت) دایكی گیانبه‌ختكردووی ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه هاوڕێ ناسر كه‌ریمی ناسراو به دكتۆر ئیره‌ج له شاری كامیاران كۆچی دوایی كرد.
هاوڕێ ناسر كه‌ریمی خه‌ڵكی ئاوایی بیاری سه‌ر به شارستانی كامیاران، ساڵی ١٣٦٤ی هه‌تاوی له شڕێكی سه‌خت و نابه‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی مه‌ریوان گیانی به‌خت كرد. دایه سه‌ڵته‌نه دایكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كه‌سایه‌تی خۆشناوی شاری كامیاران و گوندی بیار بوو كه تا دوا هه‌ناسه وه‌فادار به ئامانجه‌كانی ڕۆڵه‌كه‌ی مایه‌وه. له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ڕۆڵه‌كانی دایه سه‌ڵته‌نه به ناوه‌كانی په‌روین، مه‌نسوور، توران، ته‌یموور، سه‌یران و ئاوات و هه‌موو كه‌س و كاریان و خه‌ڵكی گوندی بیار ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ڕیكی خه‌میان ده‌زانین.