به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان، تێكۆشه‌رێكی دێرینی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی قهیزۆڵڵابهیگی بۆكان ماڵئاوایی له ژیان كرد.
هاوڕێ قادر ساڵی ١٣٣٢ی هه‌تاوی لە ئاوایی قەلاگا چاوی بە ژیان هه‌ڵێنا، هاوڕێ قادر هەر لە تەمەنی مندالیەوە باوکی لە دەست دا و دایکی كاك قادر، سەرپەرشتی مندالەکانی له ئه‌ستۆ گرت. له سەرەتایی رووخانی رژێمی پەهلەوی کاک قادر وەک هەڵسووڕاوێکی سیاسی چووه نێو گۆرەپانی خەبات و خەباتی خۆی بە کۆمەڵەوە گرێ دا. لە ٥٨ی هه‌تاوی كه شارەکانی کوردستان کەوتنە دەست پێشمەرگە، هاوڕێ محه‌ممد جەنگی ناسراو بە “پاووڵ” برای كاك قادر گیانی بەختکرد. دوای ئەوەی پێشمەرگە ناوچەكانی جێهێشت، کاک قادر وەک باوەرپێکراوێک مایەوە و بە نهێنی دڕێژەی بە خەبات دا، بەڵام پاش ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ زیندانی كرا. به‌داخه‌وه ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌و تێكۆشه‌ره دێرینه‌ی كۆمه‌ڵه به‌هۆی زۆری ته‌مه‌ن و نه‌خۆشی ماڵئاوایی له ژیان كرد. یادی ئازیزی به‌رز و به‌ڕێز بێت.