كۆچی دوایی یه‌حیا خه‌لیقی برای دوو گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه‌ له‌ سه‌قز

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، یه‌حیا خه‌لیقی برای دوو گیانبه‌ختكردووی ڕێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سه‌قز به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

كاك یه‌حیا خه‌لیقی برای دوو گیانبه‌ختكردووی ڕێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ به‌ ناوه‌كانی نادر و ناسر خه‌لیقی بوو و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ كه‌سایه‌تیه‌ خۆشناوه‌كانی شاری سه‌قز بوون. ڕۆژی شه‌ممه‌ كاك یه‌حیا خه‌لیقی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد و ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌مكناسی ئه‌و شاره‌ له‌ گۆڕستانی ئایچی به‌ خاك سپێردرا. یادی ئازیزی به‌رز و به‌ڕێز بێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net