به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، دوو موعه‌لیم به ناوه‌كانی “سۆمه‌یه ئه‌خته‌رشمار” خه‌ڵكی مه‌ریوان و “ئیسماعیل عه‌بدی” له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌ڵگه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش دا له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.
هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی موعه‌لیم، لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی كوردستان، سۆمه‌یه ئه‌خته‌رشمار، موعه‌لیمی خه‌ڵكی مه‌ریوانی به بیانووی پشتیوانی له شۆڕشی ژینا و به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئیسماعیل عه‌بدی چالاكی سنفی ناسراوی فه‌رهه‌نگیانی تاران له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌و پارێزگایه له‌سه‌ر كار دوورخراوه‌ته‌وه. به‌پێی حوكمی ئه‌و ناوه‌نده حكوومه‌تیه، ئیسماعیل عه‌بدی له به‌رانبه‌ر هه‌ر ساڵێك كه له ئامووزش و په‌روه‌رش دا خزمه‌تی كردووه، حه‌قده‌ستی ٤٥ ڕۆژ وه‌رده‌گرێت. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ئه‌و دوو موعه‌لیمه دڵسۆزه‌ی به توندی شه‌رمه‌زار كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه زۆڵم و زۆر تا ساڵی سه‌ر نامێنێت.