88
له ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش كرێكاری شاغڵ له شیركه‌تی ده‌رمانسازی قازی ته‌ورێز، به بیانووی به‌شداری كردن به ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی سنفی له‌سه‌ركار ده‌ركراون.
كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی ده‌رمانسازی قازی ته‌ورێز له ڕێكه‌وتی ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قه‌ست و مه‌زایا و نه‌دانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و له ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه. پاش تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ له‌و ناڕه‌زایه‌تیه، به‌شێك له كرێكاران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆستان ئاباد بانگهێشت و ڕۆژی ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، شه‌ش كرێكار له‌سه‌ر كار ده‌ركران.