ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، “سۆمه‌یه ئه‌خته‌رشومار” له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌ڵگه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ركرا و “ئیره‌ج تهوبهییها” له چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئیسفه‌هان بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن دادگاوه بانگهێشت كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، “سۆمه‌یه ئهختهرشۆمار” به پێی بڕگه‌ی ٣٨ی ماده‌ی ٨ی یاسای هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌ره‌وه‌رش و به بێ به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر، به بیانووی ئه‌ندامه‌تی و هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ركراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ئیره‌ج تهوبهییها” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئیسفه‌هان بۆ جاری پێنجه‌م له‌لایه‌ن دادگای ٢ی گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كراوه. به وته‌ی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، بانگكرانی ئه‌و چالاكه سنفییه له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی فایلێكی ده‌نگی له ڕێكه‌وتی ١٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو بووه. شایانی باسه كه له به‌رواره‌كانی ٢٦ و ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠٢، سێ چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی مه‌ریوان له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی كوردستان له‌سه‌ركار ده‌ركرابوون.