ڕۆژی شەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣، ئومێد شامحەممەدی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قورەیشی، سێ مامۆستای خەڵکی دیواندەرە لە لایەن لێژنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش له‌سه‌ركار ده‌ركران و په‌وریز ئه‌حسه‌نی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ بۆ شاری قوروه دوور خرایه‌وه.
پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قورەیشی پێشتر لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سنە بە تۆمەتی “تێكدانی ئاسایشی وڵات” لە ڕێگای ئەندامێتی لە یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی كۆماری ئیسلامی، بە سەرۆکایەتیی قازی حسێن سەعیدی هەر یەکه‌و به پێنج ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كرابوون. هه‌روه‌ها ئومید شامحه‌ممه‌دی به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه كه ئەو چوار موعه‌لیمه دڵسۆزه، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠١ هاوڕێ لەگەڵ مامۆستایەکی دیکە بە ناوی عوسمان ڕەزایی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٧٦ ڕۆژ به‌ندكران به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ئازاد كران.