94
					
					
                    
						                    
                
            
له درێژه‌ی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم، ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیداریه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی مازه‌نده‌ران، بیتا قه‌نبه‌ری موعه‌لیمی دڵسۆزی خه‌ڵكی شاری بابۆلی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له كار دوور خسته‌وه.
بیتا قه‌نبه‌ری، دكتۆرای ئه‌ده‌بیاتی فارسی و موعه‌لیمه‌ی خۆشناوی خه‌ڵكی شاری بابۆل، پاش ٢٧ ساڵ خزمه‌ت له ئامووزش و په‌روه‌رش، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه به بیانووی پاڵپشتی له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له كار دوور خراوه‌ته‌وه.
 
			         
			         
			         
                    