32
“ڕوحۆڵڵا مه‌ردانی” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نكیانی كه‌ره‌ج به‌هۆی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی پارێزگای ئه‌لبۆرز له‌سه‌ركار ده‌ركراوه.
له ماوه‌ی دوو سالی ڕابردوودا، لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئێران به هاوكاری حه‌راسه‌ت وه‌كوو دوو باڵی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم كاریان كردووه و سه‌دان موعه‌لیمیان به‌هۆی چالاكی سنفی، مه‌ده‌نی و سیاسی سزا داوه. شایانی باسه كه ئاماری موعه‌لیمانی بێكار كرا‌و له‌و ڕێژه‌یه‌ی كه ده‌وڵه‌ت باسی ده‌كات زۆر زۆرتره و هه‌واڵی له‌سه‌ركار ده‌ركردنی بهشكیان قه‌د میدیایی نه‌كراوه.