له‌سه‌كار ده‌ركردنی ١٥٠ كرێكار له‌ شاره‌داری سه‌قز

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

له‌ حاڵكێدا ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ بۆ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار ماوه‌، سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان باس له‌ بێكاركردنی زیاتر له‌ ١٥٠ كرێكار له‌ شاره‌داری سه‌قز ده‌كه‌ن.

به‌پێی ڕاپۆرتی “سه‌قز ڕووداو”، بێكاركردنی ئه‌و ١٥٠ كرێكاره‌ له‌ژێر گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ئه‌نجام دراوه‌. كاناڵی تلێگرامی “ئه‌نجومه‌نی كرێكاران و وه‌ستاكارانی بانه‌” ڕێژه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی ١٧٠ كه‌س مه‌زه‌نده‌ كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و كرێكارانه‌ به‌ قه‌راردادی ٨٧ ڕۆژه‌ و له‌ به‌شه‌كانی فه‌زای سه‌وز،ئیجراییات و پارێزگاری شاغڵ بوون و شاره‌داری به‌ بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌ریانی كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net