له‌سه‌كار ده‌ركردنی ٦٠ كارگه‌ر له‌ كارخانه‌ی شووشه‌ی لۆڕستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شووشه‌ی لۆڕستان ٦٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌ی له‌م باروودۆخه‌ سه‌خته ئابوورییه‌ له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شووشه‌ی لۆڕستان له‌ شارستانی ئه‌لیگووده‌رز هه‌ڵكه‌وتووه‌ و ڕۆژانه توانای به‌رهه‌مهێنانی ٢٧ تۆن شووشه‌ی هه‌یه‌ و ٢٠٠ كرێكار تێدا كار ده‌كه‌ن. ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌و كارخانه‌ به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی باجی ساڵانه‌، گرانی ماده‌ی سه‌ره‌كی وه‌به‌رهێنان، خراپی دۆخی ئابووری، بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی تووشی قه‌یران بووه‌ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان، ٦٠ كرێكاری بێكار كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net