به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، چوار كرێكاری كارخانه‌ی ژین پلاس له كوردستان، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه‌وه له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، چوار كرێكاری كارخانه ژین پلاست به ناوه‌كانی ژینا ئه‌حمه‌دی، میلاد محه‌ممه‌دی، ڕزگار شێخه و ڕه‌زا سادقی لایه‌ن پاسه‌وانی ئه‌و شیركه‌ته‌وه ئاگادار كرداونه‌ته‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه به بیانووی ته‌واوبوونی ماوه‌ی قه‌راردادی سێ مانگه‌یان بێكاری كردوون. ده‌ركردنی ئه‌و چوار كرێكاره له حاڵێكدایه كه حه‌فته‌ی پێشوو له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردبوو. شیركه‌تی ژین پلاست، به‌رهه‌مهێنه‌ری نایلۆنی پلاستیكیه و له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ژماره ٣ هه‌ڵكه‌وتووه. ڕێژه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌و ناونده ٥٣ كه‌سه كه له دوو شیفت دا به كه‌مترین ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست كار ده‌كه‌ن.