به‌یانی پێنجشه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، “كامران شێخه” به‌ندكراوی بیرمه‌ندی خه‌ڵكی مهاباد، پاش ١٥ ساڵ به‌ندكران له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ له‌سێداره درا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كامران شێخه ١٥ ڕۆژ له‌وه‌به‌ر له زیندانی مهاباده‌وه بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرابوو. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و به‌ندكراوه دوایین دیداری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌نجام دا و بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازرایه‌وه. پێشتر شه‌ش هاودۆسیه‌ی كامران به ناوه‌كانی “داوود عه‌بدۆڵڵاهی”، “فه‌رهاد سه‌لیمی”، “ئه‌نوه‌ر خزری”، “خوسره‌و به‌شاره‌ت”، “قاسم ئابه‌سته” و “ئه‌یووب كه‌ریمی” له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ئێعدام كرابوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕۆژی ڕابروود دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “گوڵاب شاه نورزهی” خه‌ڵكی ئه‌فغانستان و “سه‌عید سپه‌هوه‌ند” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی به‌نده‌رعه‌باس و خۆره‌م ئاوا ئێعدام كراون.