79
به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “ئێدریس جه‌مشیدزهی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به‌سیجییه‌ك” له زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان جێبه‌جێ كرا.
“ئێدریس جه‌مشیدزهی” ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی “كوشتنی فه‌رمانده‌یه‌كی به‌سیجی ئێرانشار” به ناوی “عه‌بدۆلكه‌ریم سه‌جادی” كه له دۆستانی قاسم سوله‌یمانی بووه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی زاهیدانه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ئه‌و شارومه‌نده به‌لووچه له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به‌رده‌وام تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و به‌سیجیه‌ی ڕه‌دكردبوو، به‌ڵام له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ دژبه خۆی كراوه.