
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “حه‌میدڕه‌زا سابت” به‌ندكراوی سیاسی كه له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئیسرائیل“ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، له سێداره درا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. جێگای ئاماژه‌یه ناوبراو له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی تاكوو كاتی ئێعدام كرانی، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كرابوو و هه‌روه‌ها زۆربه‌ی دانیشتنه‌كانی دادگای ڕژیم له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی، به شێوه‌یه‌كی غیابی به‌ڕێوه‌چوون. شایانی باسه كه له ماوه‌ی شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی نێوان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، به ده‌یان هاووڵاتی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه كۆمه‌ڵێكی زۆریان به هه‌مان تۆمه‌ت حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.