له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێكی شۆڕشی ژینا به ناوی سه‌عید ئه‌میری زاده ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و باوكی سێ منداڵ، له زیندانی سه‌بزه‌وار ئێعدام كراوه.
سه‌عید ئه‌میری زاده له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه په‌روه‌نده‌سازی بۆ كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به تۆمه‌ته‌كانی “كوشتنی ئه‌ندامێكی سپای پاسداران” و “سووتاندنی وێنه‌ی عه‌لی خامنه‌یی” به ئێعدام مه‌حكووم كرا. جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه له حاڵێكدا بووه كه به وته‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنه‌ر بۆ تاوانباربوونی سه‌عید له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه و به ناحه‌ق له سێداره دراوه. شایانی باسه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، سێ به‌ندكراوی دیكه‌ش به ناوه‌كانی قادر سه‌میمی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، محه‌ممه‌د حسێن زه‌مانی و عه‌لیڕه‌زا ئه‌حمه‌دپور به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی نه‌یشابوور، قه‌زێن و نه‌هاوه‌ند ئێعدام كراون.