29
به‌یانی دووشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی كوردی خه‌ڵكی سه‌ڵماس به ناوی “ئیره‌ج پاكی” له زیندانی ئه‌رده‌بیل جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیره‌ج پاكی” خه‌ڵكی گوندی “ستوون ڕه‌ش”ی سه‌ر به شارستانی سه‌ڵماس بووه و شه‌ش ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرا. شایانی باسه كه هێشتا هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه له میدیاكانی ڕژیم بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.