2
بەیانی چوارشەممە ٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، حوکمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی گوندی “قه‌ڵازه‌نجیر“ی سه‌ر به شارستانی داڵاهوو بە ناوی “بێهرووز سەفەری” لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان، جێبەجێ کرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بێهرووز سه‌فه‌ری” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، په‌یڕه‌وی ئایینی یارسانه و پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه كه هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، باس له ئێعدامی چه‌ند به‌ندكراوی دیكه له زیندانی دیزڵاوا ده‌كه‌ن به‌ڵام هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.