30
به‌یانی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌مه، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی گوندی “حه‌وت كانی” سه‌ر به شارستانی ئاودانان به ناوی “مۆعین سه‌لاح وه‌رزی”، له زیندانی ناوه‌ندی ئیلام جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مۆعین سه‌لاح وه‌رزی” ٣٠ ساڵ له‌وه‌به‌ر به‌تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست دهستبهسهرو به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به‌یانی دووشه‌ممه و پاش ٣٠ ساڵ به‌ندكران، له زیندانی ناوه‌ندی ئیلام له‌سێداره دراوه.شایانی باسه كه ناوبراو خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بووه.