20
بەرەبەیانیی دووشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٣، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سایین قه‌ڵا و دانیشتووی بۆكان، به ناوی “فه‌یزۆڵڵا حسێن پور” له زیندانی میاندووئاو له سێداره درا.
فه‌یزۆڵڵا حسێن پور پێنج ساڵ له‌ومه‌وبه‌ر له تێكهه‌ڵچوونێك دا، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دوایین دیداری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌نجام دا و بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزرابوو.