ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌مه، به‌ندكراوێك به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له شاری ئیسفه‌هان ئێعدام كرا و سێ به‌ندكراوی دیكه‌ی زیندانی عادل ئابادی شیراز به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی سزای ئێعدام ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كران.
شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناوی ئه‌و كه‌سه‌ی ئێعدام كراوه له‌به‌رده‌ستدا نییه به‌ڵام میدیاكانی ڕژیم ئه‌و كه‌سه‌یان به سیخووڕی بۆ ئیسڕائیل و هۆكاری هێرشكردنه سه‌ر ناوه‌ندی سه‌نعه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگری له ئیسفه‌هان ناو بردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سێ به‌ندكراوی زیندانی عادل ئابادی شیراز به ناوه‌كانی “شاهرۆخ سۆهرابی”، “جه‌میل سه‌مه‌دی” و “ئیمان (پاشناو نادیار) بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازراونه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، “جه‌میل سه‌مه‌دی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ سێ ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر به ئێعدام مه‌حكووم كرا. “شاهڕۆخ سوهرابی” و “ئیمان” شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان، پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.