له‌سێداره‌دانی ده‌ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی تاران و قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی سه‌رماوه‌ز، حوكمی ئێعدامی ده‌ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی تارانی گه‌وره‌ و قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به‌ ناوی ناسر شاهۆزهی، خه‌ڵكی زاهیدان به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی تارانی گه‌وره‌ جێبه‌جێ كراوه‌. هاوكات حوكمی ئێعدامی ٩ به‌ندكراو به‌ تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كراوه‌ و ناسناوی پێنج كه‌سیان بریتیه‌ له‌: ئه‌حمه‌د جهانخانی، ناسر ته‌خچی، ئیمان موقه‌ده‌م، ڕه‌حمان سه‌رله‌ك و عه‌بدۆڵڵا تاجیك.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net