له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی ده به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی یه‌زد، هه‌مه‌دان، شیراز و زه‌نجان جێبه‌جێ كراوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی یه‌زد ئێعدام كراون به‌ڵام هێشتا ناسناویان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه. ڕۆژی چوارشه‌ممه، به‌ندكراوێك به ناوی جه‌هانگیر فولادی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی زه‌نجان له‌سێداره دراوه و هاوكات دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی سامان حه‌یده‌ری و مێهدی حه‌یده‌ری توركاشوه‌ند به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی شیراز و هه‌مه‌دان ئێعدام كراون.