3
به‌یانی شه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار، دوو به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی كرمان و مه‌شهه‌د ئێعدام كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵ حسێنی موقه‌ده‌م” و “ئه‌مین ڕه‌مه‌زانی” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د و كرمان له سێداره دراون. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتر به بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵ ڕایانگه‌یاندبوو كه حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی گۆڕدراوه، به‌ڵام به‌یانی شه‌ممه له بێده‌نگی خه‌به‌ری دا ئێعدام كراوه.