به‌یانی شه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌مه، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی گونبه‌دی كاووس و سپیداری ئه‌هواز جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی میلاد ناسری ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خه‌ڵكی ڕامیان، هه‌روه‌ها بابه‌ك حاجی پور ته‌مه‌ن ٤٩ ساڵ و خه‌ڵكی مه‌سجد سوله‌یمان به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی گونبه‌دی كاووس و سپیداری ئه‌هواز ئێعدام كراون. به‌پێی ئاماره‌كان، له مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ دا به لاینكه‌م ٧٠ زیندانی له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا ئێعدام كراون كه سێ كه‌سیان ژن و ٦٧ كه‌سیان پیاو بوون. له‌و ڕێژه‌یه، چوار به‌ندكراو به‌لووچ، ٧ به‌ندكراو كورد و چوار كه‌سیان شارومه‌ندانی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بوون.