35
ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٢٥ و ٢٦ی خاكه‌لێوه، حوكمی ئێعدام دوو به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان و هه‌مه‌دان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌یانی شه‌ممه سزای له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به ناوی “ئه‌بووزه‌ر سالم” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌یانی یه‌كشه‌ممه حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك كه ناسناوی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی هه‌مه‌دان به‌ڕێوه چووه.