له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی سه‌راوان و سمنان

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ٩ی ڕه‌زبه‌ر، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی به‌لووچ به‌ ناوه‌كانیڕه‌شید سپاهیته‌مه‌‌ن ٣٣ ساڵ وده‌ستگیر ساسوولیته‌مه‌ن ٤٦ ساڵ له‌ زیندانه‌كانی سه‌راوان و سمنان جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ڕه‌شید سپاهی هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌راوان، ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. هه‌روه‌ها، ده‌ستگیر ساسوولی خه‌ڵكی شارستانی زه‌هه‌ك بووه‌ و ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی له‌ پارێزگای سیمنان به‌ تۆمه‌تی بازه‌رگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌. به‌یانی سێشه‌ممه‌ سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ پاش دوایین دیداریان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ جێبه‌جێ كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net