2
به‌یانی چوارشه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د حسێن نادری” و “ئه‌مرۆڵڵا دێهقان” له زیندانه‌كانی ڕه‌شت و شیراز ئێعدام كران.
محه‌ممه‌دحسێن نادری، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. هه‌روه‌ها ئه‌مرۆڵڵا دێهقان به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی عادل ئابادی شیراز له سێداره دراوه. شایانی باسه كه له سه‌ره‌تای مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه تا به ئه‌مڕۆ، ١٣٩ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێعدام كراون.