11
له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی سپیداری ئه‌هواز و دزفوول جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌یانی شه‌ممه ٦ی خاكه‌لێوه، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی زۆهه‌یر شه‌مسی و جه‌میل ڕه‌شاده‌ت به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له سێداره دراون. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی حه‌مید عه‌بدۆلی به هه‌مان تۆمه‌ت له زیندانی دزفوول جێبه‌جێ كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه دوو له سه‌ر سێی ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كانی ساڵی ٢٠٢٤ له سه‌رانسه‌ری جیهان، له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ئه‌نجام دراوه.