27
له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “نه‌سیر حه‌ریری”، “سۆهراب ڕه‌فیعیان” و “مورته‌زا عه‌زیمی” له زیندانه‌كانی قه‌زوێن و زه‌نجان جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، به‌یانی چوارشه‌ممه ١٢ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی “نه‌سیر حه‌ریری” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی قه‌زوێن جێبه‌جێ كراوه. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “سۆهراب ڕه‌فیعیان” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و “مورته‌زا عه‌زیمی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی زه‌نجان له سێداره دراون.