ڕۆژانی شه‌ممه و دووشه‌ممه ١٢ و ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ڕامین كازم عه‌لیلوو” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و “عه‌لی موئمنی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ له زیندانی ورمێ و به‌ندكراوێكی یه‌هوودی به ناوی “ئاروین قه‌هره‌مانی” له زیندانی كرماشان له سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئاروین قه‌هره‌مانی” پێشتر و له ته‌مه‌نی ١٨ ساڵی دا به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به‌یانی دووشه‌ممه، سزای له سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه وێڕای هه‌موو كه‌م و كورتیه‌كانی په‌روه‌نده‌كه‌ی و هۆشداری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ڕێوه چوو. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌یانی شه‌ممه، سزای ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ڕامین كازم عه‌لیلوو” و “عه‌لی موئمنی” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ورمێ جێبه‌جێ كرا.