5
به‌یانی سێشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی شیراز، نه‌هاوه‌ند و بیرجه‌ند جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عه‌لی ڕه‌ح خانی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و “داوود قهڵجانی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی نه‌هاوه‌ند و بیرجه‌ند له‌سێداره دراون. هاوكات، به‌ندكراوێك به ناوی “ئه‌مین فه‌ره‌همه‌ند” به تۆمه‌تی كوشتنی دوو پاسه‌وانی ژینگه له زیندانی شیراز ئێعدام كراوه.