3
ڕۆژانی دووشه‌ممه و چوارشه‌ممه ١ و ٣ی گوڵانی ١٤٠٤، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدرا به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی گوناباد، هه‌مه‌دان و ڕه‌شت جێبه‌جێ كرا.
به‌یانی چوارشه‌ممه، به‌ندكراوێك به ناوی ئه‌كبه‌ر شێخی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی هه‌مه‌دان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ئه‌و شاره ئێعدام كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌یانی دووشه‌ممه سزای سێداره‌ی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی مێهدی فه‌تحۆڵڵاپور ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و عه‌لی موراد كاكایی ته‌مه‌ن ٥٨ ساڵ، به هه‌مان تۆمه‌ت له زیندانه‌كانی ڕه‌شت و گوناباد جێبه‌جێ كراوه.