3
به‌یانی سێشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كرماشان و بیرجه‌ند به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی كیانووش خوسره‌وی سیاه‌بیدی و حامد جه‌لیلیان به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی دیزڵاوای كرماشان له سێداره دراون. هاوكات له زیندانی بیرجه‌ند، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی قاسم عه‌زیزی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كراوه.