72
بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گوڵانی ١٤٠٣، سزای سێدارەی سێ بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست به ئێعدام مهحكووم كرابوون، لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کرا.
ناسنامەی دوو کەس له بهندكراوانی لهسێداره دراو بریتیه له: “ڕەزا غوڵام حسێنی” تەمەن ٢١ ساڵ و “فەرەخ خان محەممەدی” تەمەن ٦٠ ساڵ. بهپێی زانیارییهكان، “ڕەزا غوڵام حسینی” ساڵی ڕابردوو و “فەرەخ خان محەممەدی” ١٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه سزای سێدارە بە سەریاندا سەپێندرابوو.