ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٢٤ و ٢٥ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئێلیاس ڕه‌زایی”، “ناسر شه‌فیعی” و “په‌یمان ئه‌ڵڵاوه‌یسی” له زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج، گورگان و سنه جێبه‌جێ كرا.
به‌یانی چوارشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئێلیاس ڕه‌زایی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و “ناسر شه‌فیعی” ته‌مه‌ن ٣٧ و خه‌ڵكی تیكاب، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج و گورگان ئێعدام كراون. به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سنه به ناوی “په‌یمان ئه‌ڵڵاوه‌یسی”، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ئه‌و شاره له سێداره دراوه. شایانی باسه كه چوار به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی شیراز به ناوه‌كانی “یووسف كازمی”، “عه‌لی سه‌لیمی”، “حه‌یده‌ر عه‌ره‌ب” و “مورته‌زا ئه‌رده‌كانی” به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكانیان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراون.