6
به‌یانی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان، خۆڕه‌م ئاباد و بیرجه‌ند جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی زاكر ئارامش ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و به‌همه‌ن شه‌یبه‌ك ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان و بیرجه‌ند ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها، به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی یاسر سه‌گوه‌ند به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی خۆڕه‌م ئاباد له سێداره دراوه.