85
له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی شیراز، ته‌ورێز و مه‌شهه‌د به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی گوڵان، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی كرماشان به ناوی “ڕه‌زا قوبادی” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی عادل ئابادی شیراز له سێداره دراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ٢٧ و ٢٨ی گوڵان، حوكمی ئێعدانی دوو به‌ندكراوه له‌وانه ژنێك له زیندانه‌كانی ته‌ورێز و مه‌شهه‌د به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كراوه.