له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ قه‌زوێن و ئه‌هواز

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی قه‌زوێن و سپیداری ئه‌هواز به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانی قه‌زوێن به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ئێعدام كراون كه‌ ناسناوی سێ كه‌سیان پێشتر بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و ناسناوی دوو كه‌سی دیكه‌یان بریتیه‌ له‌: ڕه‌مزی به‌یگ سه‌وار ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی ئه‌فغانستان، عه‌لی مورادی خه‌ڵكی به‌نده‌رعه‌باس. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێك له‌ زیندانی سپیداری ئه‌هواز به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ سێداره‌ دراوه‌ و هه‌واڵه‌كه‌ی هێشتا له‌لایه‌ن میدیاكانی ده‌زگای قه‌زاییه‌وه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net