له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ كرماشان و سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر دوو چالاكی سیاسی

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ١٨ی به‌فرانبار، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی كرماشان به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كرا و دیوانی باڵای وڵات حوكمی ئێعدامی دوو چالاكی سیاسی به‌ ناوه‌كانی بێهرووز ئێحسانی و  مێهدی حه‌سه‌نی له‌ زیندانی ئێڤین پشتڕاست كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سێ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانیموزه‌فه‌ر شاهسه‌واری،محه‌ممه‌د شه‌هیدیوئه‌شكان كازمیكه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، حوكمه‌كه‌یان له‌ بێده‌نگی خه‌به‌ری دا جێبه‌جێ كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوو چالاكی سیاسی به‌ ناوه‌كانیبێهرووز ئێحسانیومێهدی حه‌سه‌نیله‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم،به‌غی، موحاره‌به‌ و افساد فی الارض،ئیجماع و ته‌بانی دژ به‌ ئه‌منیه‌تی وڵاتوكۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ نهێنیه‌كانبه‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net