9
له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی ئه‌راك، جیرۆفت و خۆڕه‌م ئاوا له سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “یارحسێن شۆكری” و “حسێن ئه‌رجمه‌ند” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی خۆڕه‌م ئاوا و ئه‌راك ئێعدام كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به ناوی “جاسم جه‌هان تیغ” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی جیرۆفت له سێداره دراوه.