له‌سێداره‌دانی شه‌ش به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان، جیرۆفت و قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر، گوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست و دزی كردن به‌ چه‌ك جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێك به‌ ناویحه‌سه‌ن سابریبه‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان له‌ سێداره‌ دراوه‌. له لایه‌كی دیكه‌وه‌‌ پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج كه‌ ناسناوی سێ كه‌سیان بریتیه‌ له‌: “موسته‌فا غوڵام زاده‌،عه‌بدۆڵڵا تاجیك،محه‌ممه‌د جه‌لالیوسامان ئه‌نبه‌ریبه‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و موحاره‌به‌ له‌ ڕێگه‌ی دزی كردن به‌ چه‌ك ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها له‌ زیندانی جیرۆفت، به‌ندكراوێك به‌ ناویئه‌حمه‌ده‌ سالاریبه‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ سێداره‌ دراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net